رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2024، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک لەسەر رێگەی سەرەکیی قەزای شەمرەخ لە پارێزگای مێردین روویدا. بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.
لە نەخۆشخانەی گشتیی مێردین دوو لە بریندارەکان گیانیان لەدەستدا. یەکێکیان خانمێکی دووگیانی تەمەن 33 ساڵ بوو. بریندارەکانی دیکەش لە بەشی چاودێریی چڕی هەمان نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی مێردین، هۆکاری رووداوەکەی بۆ تیژڕۆیی ئۆتۆمبێلەکە و لە کۆنترۆڵ دەرچوونی گەڕاندەوە کە بووە هۆی ئەوەی رووداوێکی "مەترسیداری" لێبکەوێتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، ساڵی 2023 لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستاندا 555 هەزار و 668 رووداوی هاتووچۆ روویداوە؛ بەهۆیانەوە دوو هەزار و 984 کەس گیانیان لەدەستدا و 354 هەزار و 323 کەس بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ