بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی: دوو بەندکراوەکەی سلێمانی لای ئێمە بریندار نەکراون

دوێنێ کاژێر 04:40
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی كۆمەڵایەتی رایدەگەیێنێت، رووداوی بریندارکردنی دوو بەندکراو لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی گەورانی سلێمانی رووینەداوە، بەڵکو لە بەڕێوەبەرایەتیی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بووە.
 
کەمێک لەمەوبەر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاكسازیی كۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەم رووداوەی ئەمڕۆ كە لە شاری سلێمانی روویداوە، بەداخەوە دوو هاوڵاتی بریندار بوون، چەند پەیج و لایەنێك هەواڵەكەیان وا بڵاوكردەوە كە لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی گەورانی سلێمانی روویداوە، لێرەوە بۆ رای گشتی روون دەكەینەوە كە ئەم رووداوە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی گەوران نییە و رووداوەكە لە بەڕێوەبەرایەتیی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ روویداوە".
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی، شەڕ دروستبوو و دوو کەس بە چەقۆ بریندار کران. پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکە هەر لە زینداکەدا دەستگیرکراوە.
 
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "تۆمەتبارەکە پێڵاوێکی بن ئەستووری لە پێکردووە و ناوەکەی کۆڵیوە و چەقۆی تێدا شاردووەتەوە، بەتایبەتیش بۆ پەلاماردانی ئەو کەسانە نەچووە و بۆ لای زیندانیی دیکە چووەتە ژوورەوە".
 
سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت، "ئەمڕۆ کاتی سەردانیی گشتیی پیاوان بووە و تۆمەتبارەکەش ئەوەی وەکو هەلێک قۆستووەتەوە، کە چووەتە ژوورە ئەو دوو کەسەی بینیوە کە بە تۆمەتی کوشتنی براکەی لە زینداندان، بووە بە دەمەقاڵەیان و بە چەقۆ پەلاماری داون".
 
هەردوو بریندارەکە لەژێر چاودێریی پزیشکدان. سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت "تەندروستیی هەردووکیان جێگیرە".
 
ئەمڕۆ سەرەتا هەواڵەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەک بڵاوبووەوە، کە گوایە دوو کەس لە چاکسازی گەورانی سلێمانی کوژرابن. هەر ئەوکات ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "رووداوەکە لە هیچ یەکێک لە چاکسازییەکان نەبووە و ئەوەی هەبووە لە گرتن و گواستنەوە بووە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی تەقینەوەکە و لۆگۆی ئاسایشی هەرێم.

دەزگای ئاسایش لەبارەی رووداوی ئۆتۆمبێلەکەی سلێمانی: تەقینەوە بووە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکەی ئۆتۆمبێلەکەی سلێمانی دەڵێت، "تەقیوەتەوە" و تائێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە. دەشڵێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.