پارێزگاری هەولێر: بازگە بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دادەنێین

30-06-2022
نیشانەکردن چەکی بێ مۆڵەت
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بڕیاریانداوە هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس و زێرەڤانی راسپێردرێن بۆ دانانی بازگە لەو شوێنانەی کە گوماندەکرێت چەکی بێ مۆڵەتی تێدا بێت و بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت.
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هەر کەسێک چەکی بێ مۆڵەت بفرۆشێت، "بەدڵنیاییەوە رووبەڕووی لێپێچینەوەی تووندی یاسایی دەبێتەوە".
 
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە کاژێر 2ـەوە بڕیارەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ نەهێشتنی چەکی بێ مۆڵەت جێبەجێ دەکرێن، هەروەها چاودێریی بازاڕی ئۆنلاینی چەک دەکەن
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پێویستە ئەندامانی هێزە چەکدارەکان چەکەکانیان لە شوێنی دەوامیان دابنێن و نەیبەنەوە ماڵەوە.
 
ئەمڕۆ 30-06-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی کۆنترۆڵکردنی چەکی بێمۆڵەت رایگەیاند، داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە شوێنەکانی چەکفرۆشتن دابخرێن، "ئێمە ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانیی خراپکاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان. داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم، چەکی بێ مۆڵەت رادەستی حکومەت بکەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکی بێ مۆڵەت. دواتر بەپێی یاسا، بابەتی مامەڵەکردن بە چەک رێک دەخرێتەوە."
 
رۆژی 28-06-2022 گەنجێک دوو مامۆستای زانکۆی سەلاحەدینی بە ناوەکانی د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس عیزەت کوشت. ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی هاوخەمییان بۆ رووداوەکە دەربڕی و داوایان کرد تۆمەتبارەکە سزا بدرێت.
 
بەگوێرەی ئەو ئامارەی تۆڕی میدیایی رووداو کۆیکردووەتەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 28ی حوزەیرانی 2022، لە هەرێمی کوردستان لە رووداوە جیاجیاکاندا 32 پیاو کوژراون، هەروەها رێکخراوێکی ژنانیش رایگەیاندووە، جگە لە خۆکوشتنەکان لە سەری ساڵەوە تاوەکو مانگی حوزەیران 23 ژن کوژران. 
 
ئەو پیاوانەی کوژراون زۆرینەیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوون کە 15 کەسن، سلێمانی بە 9 کەس دووەم پارێزگایە و لە دهۆک چوار کەس و لە هەڵەبجەش یەک کەس کوژراون.
 
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان(WOLA)، ئاماری کوشتنی ژنان بەمشێوەیەیە: هەولێر 8 ژن، سلێمانی 7 ژن و لە دهۆکیش حەوت ژن کوژراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا.

لە روها چوار کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەرکران

تیمەکانی پۆلیس هەڵیانکوتایەسەر چەندین ماڵ. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار گەنجیان بە ناوەکانی حوسێن کڵڤان، سلێمان قارەمان، عەبدوڵڵا رابندوز و محەممەد بەکرئۆغڵو دەستبەسەرکرد و بە تۆمەتی ئەوەی بانگەشەیان بۆ پەکەکە کردووە.