مەسرور بارزانی داوای داخستنی سەرجەم شوێنەکانی چەکفرۆشتن دەکات

30-06-2022
سیداد لەشكری @sidadlashkri
نیشانەکردن چەکفرۆشتن چەک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

مەسرور بارزانی رایدەگەیێنێت، "داوام لە وەزارەتی ناوخۆ کرد هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک." 
 
ئەمڕۆ 30-06-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی کۆنترۆڵکردنی چەکی بێمۆڵەت رایگەیاند، داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە شوێنەکانی چەکفرۆشتن دابخرێن، "ئێمە ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانیی خراپکاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان. داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم، چەکی بێ مۆڵەت رادەستی حکومەت بکەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکی بێ مۆڵەت. دواتر بەپێی یاسا، بابەتی مامەڵەکردن بە چەک رێک دەخرێتەوە."
 
هەروەها سەرۆکوەزیران داوا لە دادگەکان دەکات "چاوپۆشی و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی یاسا نەکەن و دڵنیاشیان دەکەمەوە کە بە هەموو شێوەیەک، پاڵپشت و هاوکاریان دەبین."
 
پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا شەش کەس لە هەرێمی کوردستان بە چەک کوژراون. کوژراوەکان چواریان لە هەولێر، یەکێکیان لە سنووری دهۆک و یەکێکیشیان لە شارۆچکەی سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی بوون.
 
رۆژی 28-06-2022 گەنجێک دوو مامۆستای زانکۆی سەلاحەدینی بە ناوەکانی د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس عیزەت کوشت. ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی هاوخەمییان بۆ رووداوەکە دەربڕی و داوایان کرد تۆمەتبارەکە سزا بدرێت.
 
بەگوێرەی ئەو ئامارەی تۆڕی میدیایی رووداو کۆیکردووەتەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 28ی حوزەیرانی 2022، لە هەرێمی کوردستان لە رووداوە جیاجیاکاندا 32 پیاو کوژراون، هەروەها رێکخراوێکی ژنانیش رایگەیاندووە، جگە لە خۆکوشتنەکان لە سەری ساڵەوە تاوەکو مانگی حوزەیران 23 ژن کوژران. 
 
ئەو پیاوانەی کوژراون زۆرینەیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوون کە 15 کەسن، سلێمانی بە 9 کەس دووەم پارێزگایە و لە دهۆک چوار کەس و لە هەڵەبجەش یەک کەس کوژراون.
 
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان(WOLA)، ئاماری کوشتنی ژنان بەمشێوەیەیە: هەولێر 8 ژن، سلێمانی 7 ژن و لە دهۆکیش حەوت ژن کوژراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجیانی ئەمساڵ لەسەر کێوی عەرەفە، وێنە: AFP

​بەرپرسێکی وەزارەتی شەهیدان: ئەم ساڵ 5 کورسیی حەج بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان زیادکراوە

بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیکراوانی سیاسی لە وەزارەتی شەهیدان رایگەیاند، هەموو ساڵێک کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاسانکارییان بۆ دەکرێت بۆ چوونە حەج، ئەم ساڵیش پێنج کورسیی حەج بۆیان زیادکراوە.