رووداو دەچێتە شوێنی لەدایکبوونی کاردیناڵ لویس ساکۆ لە زاخۆ

30-06-2018
یوسف موسا
کاردیناڵ لویس ساکۆ لە گوندێکی زاخۆ گەورە بووە
کاردیناڵ لویس ساکۆ لە گوندێکی زاخۆ گەورە بووە
نیشانەکردن لویس ساکۆ
A+ A-

رووداو - زاخۆ

رووداو دەچێتە زێدی کاردیناڵ لویس ساکۆ، کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەلایەن پاپای ڤاتیکان وەک کاردیناڵ و نوێنەری پاپا لە عێراق، هەرێمی کوردستان و سووریا دەستنیشانکرا.

لویس ساکۆ، پاتریاکی کلدانەکانی عێراق و کوردستان بوو، سەرەتای ئەمساڵ وەک کاردیناڵ لەلایەن پاپای ڤاتیکانەوە دەستنیشانکرابوو، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دەستبەکاربوو.

لویس رافائیل ساکۆی تەمەن 69 ساڵ، خەڵکی شاری زاخۆیە لە باشووری کوردستان. ئەو دەبێتە نوێنەری پاپا لە ناوچەکەدا، ئەو پۆستەش لەسەر ئاستی جیهان بۆ مەسیحییەکان کاریگەری گرنگی هەیە. 

خدر تاهیر، هاوڕێی سەردەمی منداڵی کاردیناڵ لویس ساکۆ چەند بەسەرهاتێکی سەردەمی منداڵی خۆی و لویس ساکۆ لە گوندەکەیان دەگێڕێتەوە و باسی خانەوادەکەشی دەکات.

لە زاخۆ زیاتر لە دوو هەزار خێزانی کریستیان دەژین، کە کلدان، سریان، ئاشووری و ئەرمەنن. لەکۆی 18 مەتران لە کوردستان پێنج کەسیان خەڵکی زاخۆن و 33 کەسیشیان لەدەرەوەی کوردستان بوونەتە قەشە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە