رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگاکانی مووش و بەدلیسی باکووری کوردستان، نرخی کیلۆیەک رێواس گەیشتە 150 لیرە.
پارێزگاکانی مووش و بەدلیس لە وەرزی بەهاردا رێواسی زۆریان هەیە، هەر بۆیە رێواس دەبێتە سەرچاوەی بژێویی بەشێکی خەڵک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.
ئێستا لە بازاڕەکانی مووش و بەدلیس، کیلۆی رێواس بە 150 لیرەیە کە دەکاتە نزیکەی (4.6 دۆلار).
بەراورد بە ساڵانی پێشوو ئەو نرخە زۆرە، چونکە ساڵی رابردوو نرخی رێواس نزیکەی دۆلارێک بوو.
مەحفوز ئاجار میوەفرۆشێکی مووشە و دەڵێت "رێواس تەمەنی کورتە، ماوەیەکی کورت لە بازاڕ و ماڵەکاندا دەهێڵدرێتەوە. ئێستا رێواس داواکاریی زۆری لەسەرە."
بەشێکی باکووری کوردستان لە زستان و سەرەتای بەهاردا ساردە، لەبەرئەوە رێواس و گیای دیکەی بەهارە درەنگ دەڕوێت.
رێواس لە باکووری کوردستاندا بە [مۆزی کوێستانەکان]ـیش دەناسرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ