باوکی کوژراوێکی خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە زینداندا مانی گرتووە

30-05-2023
فواد حەقیقی
نیشانەکردن رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەمال لوتفی، باوکی یەکێک لە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی رابردووی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دەستبەسەرکرانی، نزیکەی دوو هەفتەیە لە زیندانی شاری کامێرانی سەر بە پارێزگای سنە، مانی لە خواردن گرتووە.
 
بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، رۆژی 28-05-2023 بەرپرسانی گرتووخانەی شاری کامێران داوایان لە خێزانی کەمال لوتفی کردووە سەردانی زیندان بکەن و چاویان پێبکەوێت، بەڵام کاتێک ئەو خێزانە گەیشتوونەتە گرتووخانەکە، بەرپرسانی زیندانەکە پێیان گوتوون، کەمال 10 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە و ئەگەر دەتانەوێ چاوتان پێی بکەوێت، دەبێت داوای لێبکەن مانگرتنەکەی بشکێنێت.
 
کەمال لوتفی گوتوویەتی بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە واز لە مانگرتنەکەی بهێنێت تاوەکو ئەو کاتەی ئازاد دەبێت یان لە گرتووخانەدا گیان لەدەستدەدات، ئەمە بەپێی راپۆرتەکەی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان.
 
کەمال لوتفی، باوکی رەزا لوتفییە کە لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی پاری شاری دێولاندا گیانی لەدەستدا. کەمال لوتفی رۆژی 16-04-2023 لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری دێولاندا دەستبەسەرکرا.
 
بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، دوای کوژرانی رەزا لوتفی، هێزە ئەمنییەکان گوشاریان خستووەتە سەر خێزانەکەی بۆ ئەوەی لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی ئێران هەڤپەیڤین بکەن و بڵێن کوڕەکەیان لەلایەن حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە کوژراوە، بەڵام کەمال لوتفی دوای چەند رۆژێک لە کوژرانی کوڕەکەی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا گوتبووی، هێزە سەربازییەکانی ئێران کوڕەکەیان کوشتووە.
 
رەزا لوتفی رۆژی 11-09-2022 لە خۆپیشاندانەکانی شاری دێولان لەلایەن هێزێکی تایبەتەوە تەقەی لێکرا و، گیانی لەدەست دا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.