ئاسایشی هەولێر چەند کەسێکی لە کەسنەزان دەستگیرکرد

30-05-2019
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن ئاسایشی هەولێر
A+ A-

رووداو-هەولێر

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی لە شارۆچکەی کەسنەزانی سەر بە قەزای دەشتی هەولێر راگەیاند.


د. تارق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمشەو پێنجشەممە 30-5-2019 هێزەکانی ئاسایش چەند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە هەڵسابوون بە رفاندنی کەسێکی هیندستانی و لەبەرامبەر ئازادکردنیدا داوای پارەیان کردبوو".

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر گوتی: "کەسە هیندستانییەکە لە هەرێمی کوردستان چێشتخانەی هەیە و هێزەکانی ئاسایش لەدەست رفێنەرەکان رزگاریان کردووە و تۆمەتبارەکانیش دەستگیرکراون". تارق نووری هاوکات رەتیکردەوە، دەستگیرکردنەکە بەهۆکاری تیرۆریستی بێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە