بەهۆی خۆڵبارین 120 کەس لە دهۆک و زاخۆ گەیێندراونەتە نەخۆشخانە

30-04-2024
ناسر عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی لە شەوی رابردووەوە گەیشتووەتە سنووری دهۆک و تائێستاش بەردەوامە، 120 کەس گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکانی دهۆک و زاخۆ.
 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک بە رووداوی راگەیاند پێنج نەخۆش لە نەخۆشخانە ماون، ئەوانەی دیکە دوای وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی ماڵەوە کراون.
 
دکتۆر سەگڤان دۆسکی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک هەروەها گوتی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەکە ''تاوەکو ئێستا 100 نەخۆش هێنراونەتە نەخۆشخانەکەمان، بەشێکیان تەنگەنەفەسییان هەبوو و ئێستاش تەنیا پێنجیان لە نەخۆشخانەکەمان ماون و دۆخی تەندروستییان جێگیرە."
 
سەبارەت بە تەمەنی ئەوانەی رەوشی تەندروستییان بەهۆی خۆڵبارینەکەوە تێکچووە، دکتۆر سەگڤان هەروەها گوتی "لە هەموو تەمەنێکدان."
 
لە نەخۆشخانەی منداڵانی دهۆکیش بە گوتەی دکتۆر نزار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ژمارەیەک نەخۆش سەردانیان کردوون رەوشی تەندروستییان بەهۆی خۆڵبارینەوە تێکچووە، لەوێش ''تەنیا پێنجیان لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەر ماون.''
 
بەپێی زانیارییەکانى رووداو لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش نزیکەى 15 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەکانیان کردووە، کە زۆربەیان چارەسەریان وەرگرتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
 
بەپێی پێشبینییەکانی بەشی کەشوهەوای سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (سێشەممە، 30-04-2024) ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ و زیادبوونى خێرایی با. 
 
لە کاتەکانی دواى نیوەڕۆ شەپۆلێکى هەورەتریشقە دێت و بارانی پچڕپچڕ لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت، لە شەودا کاریگەریی بارانبارینەکە کۆتایی دێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.