هەفتەی داهاتوو لیوا هاوبەشەکان دەستبەکار دەبن
رووداو دیجیتاڵ
نوێنهری حكومهتی ههرێمی كوردستان له فهرماندهیی ئۆپهراسیۆنه هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لیوا هاوبەشەکان لە سنووری کەرکووک و دیالە دەستبەکار دەبن.
عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنهری حكومهتی ههرێمی كوردستان له فهرماندهیی ئۆپهراسیۆنه هاوبەشەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پلانی تەواو دانراوە و لەم هەفتەیەدا هەموو ئامادەکارییەکان تەواو دەبن، هەفتەی داهاتوو لیوا هاوبەشەکان لە سنووری کەرکووک و دیالە (ئەو ناوچانەی هێزی ئەمنی کەمتر لێیە) ئەرکدار دەبن.
مانگی ئابی ساڵی 2021، وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق گەیشتنە رێککەوتن لەبارەی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆئەوەی لەو ناوچانە بڵاوبکرێنەوە کە بۆشایین لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان و چەکدارانی داعش سوودیان لێوەردەگرێت بۆ هێرشکردنە سەر ئەو هێزانە و خەڵکی ئەو ناوچانە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نوێنهری حكومهتی ههرێمی كوردستان له فهرماندهیی ئۆپهراسیۆنه هاوبەشەکانی عێراق بە رووداوی گوت: "دوو مانگە لیوا هاوبەشەکان مووچە وەردەگرن و مەشقێکی سێ مانگەشیان تەواو کردووە و ئامادەن."
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکاندا 560 کیلۆمەتر بۆشایی ئەمنی هەیە؛ ئەو دوو لیوایە بۆ بەشێک لەو شوێنانە بڕیاریان لەسەر دراوە و هەر لیوایەکیان ژمارەیان نزیکەی 3500 کەس دەبێت.