کەشناسی: پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت

30-04-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوو رۆژە پلەی گەرما رووی لە دابەزینە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت. کەشناسێکیش دەڵێت، تاوەکو رۆژی چوارشەممە کاریگەریی هەوای فێنک لەسەر هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.

رۆژی یەکشەممە، 30ـی نیسانی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دابەزینی پلەی گەرما بەردەوام دەبێت و تاوەکو رۆژی چوارشەممە کاریگەریی هەوایەکی فێنک لەسەر هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.
 
ئاراس جەبار گوتیشی: "لە کۆتایی وەرزی بارانداین؛ ئەو بارانانەی لە رۆژانی داهاتوودا کە ئەگەری بارینیان لاوازە، کورتمەودا و نمەبارانن و زیاتر ناوچە شاخاوییەکان دەگرنەوە".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی پێشبینیکراو بۆ سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
- هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
- سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
- دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
- کەرکووک: 27 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
- زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی
- سۆران: 20 پلەی سیلیزی
- گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر هاونیشتمانییان تۆمار دەکەن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لیژنەی سەرژمێری: پێش کاژێر 12:00ـی شەو پەیوەندی بکەن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە "زووترین" کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆکیش باس لەوە دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و تەواونەبووە.