وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: گۆڕینی ئاراستەی ھاتووچۆی بارھەڵگرەکان پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە

30-04-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان لەبارەی گۆڕینی ئاراستەی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان دەڵێت: "داخستنی هەندێک رێگە لەلایەن هاونیشتمانییانەوە بۆ گۆڕینی ئاراستەی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان پەیوەندیی بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەوە نییە، بەڵکو پێویستە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی پارێزگاکان و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان ئەو بڕیارە بدەن نەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە."
 
نزیکەی هەفتەیەکە دانیشتووانی نزیکەی 20 گوندی دۆڵی سماقووڵی و رێگەی سەرەکیی هەولێر - سلێمانییان بە رووی بارهەڵگرەکاندا داخستووە. جگە لە رێگەی سماقووڵی، رێگەی هیران لە سکتان و رێگەی کۆیە لە تۆپزاوا بە رووی بارهەڵگرەکاندا داخراوە، دوای ئەوەی بارهەڵگرەکان رێگەی بالیسانیان بۆ هاتووچۆ کردن هەڵبژارد، ئەمڕۆ ئەو رێگەیەش لەلایەن هاونیشتمانییانەوە گیرا و بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخرا.
 
لەبارەی داخستنی رێگەکان و گۆڕینی ئاراستەی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە  و نیشتەجێکردن رۆژی یەکشەممە 30-04-2023 راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەوەی ئێستا کە بەشێک لە ھاووڵاتییان ژمارەیەک لە رێگەکانیان گرتووە، بۆ گۆڕینی ئاراستەی ھاتووچۆی بارھەڵگرەکانە و پەیوەندیدار نییە بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە، بەڵکو پێویستە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتووچۆی پارێزگاکان و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان ئەو بڕیارە بدەن."
 
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەڵێت، رێگەی بەستنەوەی نێوان هەولێر و سلێمانی، جگە لە رێگەی کەرکووک پێکھاتووە لەم رێگەیانە:
- رێگەی هەولێر - کۆیە - دووکان
- رێگەی هەولێر - سماقووڵی - دووکان
- رێگەی هیران - شەقڵاوە
- رێگەی دۆڵی بالیسان
 
لەبارەی ئەو چوار رێگەی کە هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەڵێت: "ھەر چوار رێگەکە لاوەکین و رێگەی بەستنەوەی نێوان هەولێر بۆ سلێمانین، بە پێچەوانەشەوە کە رۆژانە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و بارھەڵگر گوزەری پێدا دەکەن، کە بە نزیکەیی 15 هەزار ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرە و تێیدا سێ هەزار تانکەر و بارهەڵگرن کە زۆربەی بارهەڵگرەکان رۆژانە بە رێگەی سماقووڵی گوزەر دەکەن."
 
بەگوتەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، چارەی سەرەکی بۆ کێشەی هاتووچۆی هەولێر و سلێمانی تەواوکردنی رێگەی هەولێر - کۆیەیە بە هەر پێنج قۆناخەکەیەوە و دەڵێت: "لە ساڵانی رابردوو وەک وەزارەت هەوڵێکی زۆرمان داوە و چەندینجار داوامانکردووە کە بودجەی بۆ تەرخانبکرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە ئەم پرۆژە گرنگە دەستپێبکاتەوە، بەڵام خۆشبەختانە لە پلانی بودجەی 2023 وەک وەزارەت داوای بودجەی پێویستمان بۆ دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی کردووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیسبوونی ژینگەی هەولێر.

زیاتر لە 190 پاڵاوگەی نایاسایی ژینگەی هەرێمی کوردستان پیس دەکەن

مادە پیسکەرەکانی زەوی، ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستانیان دادەپۆشیوە. بەتایبەت لە هەولێر. تاوەکو ئێستا وێستگەی پێویست بۆ پێوانەکردنی رێژەی پیسیی هەوا لە هەرێمی کوردستان دانەنراوە، بۆیە رێژەکەی نازاندرێت.