پرسەنامەی بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان بۆ نێچیرڤان بارزانی

بەهۆی کۆچی دوایی نیعمەت خانی کچی حەمەی ئاوڕەحماناغای سلێمانی کە دەکاتە پووری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی، لایەنە سیاسییەکان و بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن.

30-04-2020

08:56

پرسەنامەی بزووتنەوەی گۆڕان

بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
 
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبو خاتو نیعمەتی کچی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغا کە دەکاتە پوری بەڕێزتانمان بیست.
بۆ ئەم کۆستە، هاوبەشی خەمتانین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە جەنابتان وکەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبو دەکەین، داوا لە خودای گەورە دەکەین کۆچکردو جێگای بەهەشتبێت، و دواین ناخۆشیتان بێت.
 
إنا لله وإنا إلیه راجعون
 
بزوتنەوەی گۆڕان 
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠
زیاتر بخوێنەوە

22:47

باڵیۆزی عێراق لە قەتەر پرسەنامەیەک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات

عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە قەتەر، پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و تێیدا هاتووە:

فەخامەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێزدار کاک نێچیرڤان بارزانی، زۆر بەداخەوە بەشداری خەم و ماتەمینتان دەکەین بە هەواڵی کۆچی دوایی پوری بەڕێزتان خاتوو نیعمەت خان و جێگای بەهەشت بێت و خوای گەورە سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێ.

زیاتر بخوێنەوە

21:52

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات

بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
 
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پوری بەڕێزتان ( نیعمەت خانی حەمەی ئەوڕەحمانئاغای سلێمانی) مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و ئارامیش بەئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەیان بدات.
 
انا لله و انا الیه راجعون.
 
هێمن هەورامی
 
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
 
30-4-2020
زیاتر بخوێنەوە

21:42

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

 
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/4/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، بەبۆنەی کۆچی دوایی نیعمەت خانی کچی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی ، پرسە و سەرەخۆشی لە رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کاک سالار و کاک شاسوار کرد . 
 
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
زیاتر بخوێنەوە

21:30

فراکسیۆنی پارتی سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

بەهۆی کۆچی دوایی خاتوو نیعمەتی کچی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی، کە دەکاتە پووری بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی سەرەخۆشی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و کەسوکاری کۆچکردوو، دەکات.

خوای پەروەردگار گیانی رەحمەتی بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکا و سەبووریی هەموو لایەک بدات.

انا للە و انا الیە راجعون

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
30/4/2020

زیاتر بخوێنەوە

21:28

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

برای بەڕێز و خۆشەویست کاک نێچیرڤان بارزانی سە‌رۆكی ھە‌رێمی كوردستان
 
هەواڵی ژیانئاوایی پوری بەڕێزتان، نیعمەت خانی حمە ئاغای سلێمانی، دڵگران و خەمباری كردین، لەم ماتەمەدا پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە‌ دەكەم و بەشداری خەم و پەژارەتانم. 
 
نیعمەت خان خاتونێکی سەلار و خاوەن کەسایەتییەکی بەهێزبوو، لەبنەماڵەیەکی خانەدان و نیشتمانیی و کورپەروەری چاكەخواز و ناسراون، کە هەمیشە دۆست و خۆشەویستی هەمووان بوون.
 
داواكارین لە خوای گە‌ورە‌ گیانی خاتونی کۆچکردوو بە بەهەشت ئاسوودە بكات و  سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
 
إنا لله و إنا إلیه راجعون
 
قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران
زیاتر بخوێنەوە

21:09

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەڕێز/ کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 
بابەت/ هاوخەمی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پووری بەرێزتان خاتوو (نیعمەت  حەمەئاغا ئەورەحمان ئاغا)مان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراستە دەکەین هاوبەشی خەمتانین.

ئومێدەوارین ئەمە کۆتا ناخۆشیتان بێت و یەزدانی مەزن سەبوریتان بداتەوە.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
30ی نیسانی 2020
 
زیاتر بخوێنەوە

21:07

پرسەنامەی سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بەرێز کاک نێچیرڤان بارزانی
 
بەهۆی ماڵئاوایی یەکجاریی پوری بەرێزتان خاتوو (نیعمەت حەمەد ئاغا) وە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان دەکەین، خوای گەورە بیخاتە بەر دلۆڤان و رەحمەتی خۆی و سەبوری دڵی ئێوەش بداتەوەو هاوبەشی خەمتانین.
 
سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
 
زیاتر بخوێنەوە

20:59

پرسەنامەی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق

برای بەرێزم/ کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان 
بەرێزان / خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو خاتوو نیعمەت خانی حەمەی ئاورەحمان ئاغای سلێمانی
 
به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (نیعمەت خانی حەمەی ئاورەحمان ئاغا) بنەماڵەی ناوداری شاری سلێمانی و پوری بەرێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان- مان بیست.
 
به‌م بۆنه‌ خه‌مباره‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و داوام له‌ خودای گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سه‌بووری و دڵنەوایی هه‌موو لایه‌ك بدات.
 
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
زیاتر بخوێنەوە

20:59

پرسەنامەی بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان بۆ نێچیرڤان بارزانی

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
 
بەداخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی 4ـی 2020 خاتوو نیعمەت خانی كچی حەمەی ئاوڕەحمانئاغای سلێمانی و، خوشكی خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی رەحمەتی كاك ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و كۆچی دوایی كردووە.
 
وێڕای سوپاسگوزاریم بۆ هەموو خەڵكی كوردستان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە رێوشوێنەكانی وەزارەتی تەندروستی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو نیعمەت خان بەڕێوە ناچێت. داوا دەكەم لە ماڵەكانی خۆتان هەر كەس بە دوعا و خوێندنەوەی فاتیحە پرسە و هاوخەمی خۆتان دەرببڕن.
 
خودای مەزن پاداشی هەموو لایەك بدات و خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
 
انا للە و انا الیە راجعون
 
مسعود بارزانی
30ـی 4ـی 2020
زیاتر بخوێنەوە