دیارینەکردنی خاڵی سفر کارکردنی لە دەروازەی کێلێ راگرتووە

رووداو - رانیە

بەهۆی دیارینەکردنی خاڵی سفر، کارکردن و بە نێودەوڵەتیکردنی دەروازەی کێلێ لەنێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان وەستاوە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین دەڵێت، بۆ دیاریکردنی خاڵی سفری دەروازەکە پێویستە شاندێکی حکومەتی عێراق و ئێران سەردانی دەروازەکە بکەن و لەسەر دیاریکردنی خاڵی سفری سنووریەکە رێکبکەون. 

بە پێی زانیارییەکانیش هەرچەندە تیمی حکومەتی ئێران ئامادەن، بەڵام تیمەکانی حکومەتی عێراق هێشتا بۆ دیاریکردنی خاڵی سفری دەروازەکە ئامادە نین سەردانی دەروازەکە بکەن.