18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارەییەکانی مهابادیان کردووە

30-03-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: "18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان کردووە".
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ی ئاداری 2025، فارووق سلیمانی، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی مهاباد رایگەیاند،" لە ماوەی پشووکانی نەورۆز 16 هەزار گەشتیار سەردانی ئەشکەوتی سەهۆڵان و 2 هەزار گەشتیاریش سەردانی تاڵاوی کانی بەرازانیان کردووە".
 
فارووق سلیمانی گوتی:" سەردانی گەشتیار بۆ مهاباد بە بەراورد بە پار بە رێژەیەکی بەرچاو بەرز بووتەوە".
 
فارووق سلیمانی ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی دیکە لەوە شوێنانەی کە زۆرترین گەشتیار سەردانیان کردوە بەنداوی مهابادە".
 
ساڵانە لە پشووی نەورۆزدا رێگەی سەر بەنداوی مهاباد کە بە تاجی بەنداو ناسراوە دەکرێتەوە و خەڵکی شارەکە و گەشتیاران دەتوانن هاتووچۆی پێدا بکەن.
 
لە پشووی نەورۆزدا گەشتیارێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی ئێرانەوە سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەتی شارە سنوورییەکان دەکەن.
 
لە شارە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بازاڕی فرۆشتنی کەلوپەلی بیانی هەیە، گەشتیاران کەلوپەلی نێوماڵ و جلوبەرگ لەو بازاڕانە دەکڕن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە