وه‌زیری ناوخۆی توركیا: 29 به‌ربژێری ئیی پارتی په‌یوه‌ندییان به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌

رووداو-ئەنقەرە 

وەزیری ناوخۆی تورکیا، ژمارەیەک لە بەربژێرانی ئیی پارتی بۆ ھەڵبژاردانی شارەوانی لەو وڵاتە تۆمەتباردەکات بەوەی کە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە.


لەمیانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە ئەنقەرە، سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتاریدا و لەبارەی بەربژێرانی ئیی پارتی بۆ ھەڵبژاردانی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی گوتی "من وەزیری ناوخۆم، ھەر شتێک بڵێم بە بەڵگەوە دەیڵێم. 29 بەربژێریان پەیوەندی بە پەکەکەوە ھەیە". 

سلێمان سۆیڵو راشیگەیاند "ئەو پیاوەی کە بۆمبی ھەڵداوەتە بنکەی پۆلیس، ئەو پیاوەی کە مۆڵۆتۆفی ھەڵداوەتە بنکەی پۆلیس، ئەو کەسەی کە پروپاگاندەی پەکەکەی لە قوتابخانە کردووە و پاشان دەرکراوە، چی کارێکی ھەیە لە ئەندامێتی ئەنجوومەنی شارەوانی؟ دەمەوێ ئەوە بپرسم. ئەمە چی دەکات".

سبەی یەکشەممە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوەدەچێت و حیزبەکان رکابەری دەکەن بۆ ئەوەی زۆرترین ئەندامیان لە ئەنجوومەنەکان هەبێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان