خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت

30-03-2019
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان نییە
یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان نییە
نیشانەکردن پەرلەمانی کوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر

کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی ئەو دامەزراوەیە دەستیپێکرد، فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری دانیشتنەکە ناکات.

سەنگەر عەبدولرەحمان، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند: کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان بۆ  هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی ئەو دامەزراوەیە دەستیپێکرد، فراکسیۆنی یەکێتی بەشداریی دانیشتنەکەی نەکردووە. فراکسیۆنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ و کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری دانیشتنەکەیان کردووە و بڕیارە داوای روونکردنەوە بکەن کە؛ بۆچی ئەو پرۆژەیە ئەوان پێشکەشیان کردووە، نەخراوەتە بەرنامەی کارەوە.

پەیامنێری رووداو هەروەها دەڵێ "فراکسیۆنی پارتی و گۆڕان و پێکهاتەکان لەگەڵ ئەو پرۆژەیاسایەن، کە ئەمڕۆ لە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان هەیە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت، کاتێک خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا، هەنگاوە یاساییەکانی دیکە دەبڕێت".

یەکێتی داوادەکات جێگرێکی دیکە بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاریی بکرێت، بەڵام پارتی بەو پێشنیازە رازی نەبووە و پێیوایە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان جێگرێکی بەسە و دراوەتە بزووتنەوەی گۆڕان بەپێی رێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان. 

یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ناکات چونکە پێیوایە هیچ سوودێکیان پێ ناگات و هیچ دەستکەوتێکی بۆ یەکێتی تێدا نییە، ئەگەر پێشنیازەکەی قبوڵبکرایە پێدەچوو بەشداربێت و ماددەیەکی دیکەی بۆ زیادبکەن بەوەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو جێگری دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یاساکە وەک خۆی ماوە.

شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ بە رۆژێکی مەترسیدار لە مێژووی حکومڕانی هەرێمی کوردستان دەزانین ئێمە لە 18-2-2019 پرۆژەیەکی چاکسازیمان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردووە و دەبوایە خەمی خەڵک ئەولەویاتی یاسای ژمارەیەکی پەرلەمانی کوردستان بوایە نەک داتاشینی پۆست و پلە و پایە".

پرۆسەی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و دەنگدان بە سەرۆکی هەرێم و راسپاردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەکەی.

1-
30ی ئادار پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
هەمواری یاسای سەرۆکایەتی دەکات و 
خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت

2-
پرۆژەیاساکە دەخرێتە دەنگدانەوە
دەتواندرێت پەلە بکرێت لە پەسەندکردنی
لە هەفتەیەکدا و پرۆژەیاساکە بکرێتە یاسا

3-
3 رۆژ پاش دەرچوونی یاسای سەرۆکایەتی
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ بەربژێرەکان دەکرێتەوە

4-
2 رۆژ پاش داخستنی دەرگای خۆپاڵاوتن
ناوی بەربژێرەکان رادەگەیێندرێت

5-
ئەگەر هیچ تانەیەک لەسەر بەربژێرەکان نەبێت
3 رۆژ پاش ئەوە بە دەنگدانی ئاشکرا دەکرێت
سەرۆک لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت

6-
پرۆسەکە 15 بۆ 20 رۆژی پێدەچێت
تاوەکو سەرۆکی هەرێم هەڵدەبژێردرێت

7-
فراکسیۆنی پارتی مەسروور بارزانی بەربژێر دەکات
بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران

8-
نێچیرڤان بارزانی، مەسروور بارزانی رادەسپێرێ
بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و 
دەبێت لە 30 رۆژدا کابینەکەی پێشکەش بکات

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە