68 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی قازی محەممەد تێپەڕی

30-03-2015
رەهەند محەممەد ئەمین
رووداو
رووداو
نیشانەکردن قازی محەممەد بارزانی پێشمەرگە کۆماری کوردستان
A+ A-
رووداو- دەڤەری بارزان

68 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی قازی محەممەد، سەرۆکی یەکەم کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێپەڕی، قازی محەممەد یەکەم سەرۆککۆماری کوردستان بوو لە مەهاباد و ئەو پێشمەرگانەی بەشداریان لە دروستکردنی کۆمارەکەدا کردووە، باسی خەباتی خۆیان لە نێو کۆمارەکەدا دەکەن.

ئەوان دەڵێن لە کۆماری کوردستان بە فەرمانی مەلا مستەفای بارزانی بۆ ماوەی سێ مانگ مەشقی سەربازییان بینیوە و دواتر بەسەر یەکە سەربازییەکاندا دابەشکراون.

ئەو پێشمەرگانە دەڵێن 18 مانگ لە کۆمارەکەدا ماونەتەوە و تەنیا ئەو سێ مانگە شەڕیان لەگەڵ دووژمنانی کۆمارکەدا نەکردووە کە لە مەشقدا بوونە.

هەروەها ئەو پێشمەرگانە دەڵێن پێش رووخانی کۆماری کوردستان مەلا مستەفا بارزانی داوای لە قازی محەممەد کردووە لەگەڵ ئەواندا بچێت و مەهاباد جێبهێڵێت، بەڵام قازی محەممەد رەتیکردووەتەوە کۆمارەکەی جێبهێڵێت و ئاڵای کوردستانی بە مەلا مستەفا بارزانی داوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە