چەند نهێنییەکی داعش لەبەرنامەی ئەمشەوی رووداوی ئەمڕۆ
رووداو - هەولێر
چەكدارێكی بەدیلگیراوی داعش باسی پەیوەندیکردنی گەنجان بە داعش و ئەو خول و راهێنانە دەکات، کە پێیان دەکەن. ئەو زۆر شتی نەبیستراو دەڵێ.
حوسێن عەلی شەداد، 23 ساڵ، لە ناوچەی جزیرەی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG بەدیل گیرا. (تۆڕی میدیایی رووداو) لەنێو بارەگای ئاسایشی دێرك لە رۆژئاوای كوردستان، هەڤپەیڤینێكی لەگەڵ ئەو گیراوەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) سازكرد.
حوسێن شەداد، ئاواتی ئەوە بووە ببێتە ئەندازیار، بەڵام رۆژگار كردیە پسپۆڕی ئامادەكردنی تەقەمەنی بۆ تەقینەوەكانی (داعش). شەداد كە خەڵكی سووریایە، دەڵێ جارێكیان بەدەستی خۆی حەوت كەسی بە دەمانچە كوشتووە. هەروەها باسی ئەو حەبانە دەكات كە پێش شەڕەكانیان خواردوویانن بۆ ئەوەی بتوانن بەبێ ترس شەڕ بكەن.
کاژێر 10:05 خولەکی ئەمشەو لەمیانی بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ) کە راستەوخۆ لە رووداو پەخشدەکرێ، تەوای هەڤپەیڤینەکە پەخشدەکرێ.