رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆ دا لە دهۆک دوو گەنج گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 30ـی کانوونی دووەمی 2025، حەیدەر دۆسکی پەیامنێری رووداو لە دهۆک رایگەیاند، کاژێر 10:15 خولەکی ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی جۆری تەکسیی کۆرۆلا خۆی بە شۆستەی (شەقامی بارزان) دا کێشاوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، جگە لەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، دوو کەسی دیکەش بریندار بوونە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون.
لەبارەی ناسمانەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، یەکێکیان ناوی محەممەد بادییە و تەمەنی 21 ساڵە، ئەوی دیکەشیان ناوی دیار بەکرە و تەمەنی 26 ساڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ