رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکەی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، "لە ناخەوە بە تێکشکانە تراژیدییەکەی فڕۆکەکەی واشنتن دیسی خەمبار بووم".
کاژێر 09:00ـی شەوی چوارشەممە بەکاتی واشنتن، هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی خۆی بە فڕۆکەیەکی مەدەنیدا کێشا و هەردووکیان کەوتنە نێو رووبارێکەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، "لە دڵەوە سەرەخۆشی لە خێزان و خۆشەویستانی ئەوانە دەکەم کە بەهۆی ئەم رووداوە ناخهەژێنەوە زیانیان بەرکەوتووە".
بەپێی دوایین زانیارییەکان، لەو رووداوەدا 67 کەس گیانیان لەدەستداوە و یەکەم رووداوی فڕۆکەیە لە 20 ساڵی رابردووی ئەمریکادا ئەوەندە زیانی گیانی لێ بکەوێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ