مام رەحمان لە تەمەنی 80 ساڵیدا بنێشت دەفرۆشێت؛ 'خێر و بەرەکەت لەگەڵ خۆی دەهێنێت'

31-01-2025
پێشەوا بەختیار
مام رەحمان لەنێو بازاڕی سلێمانی بنێشت دەفرۆشێت.
مام رەحمان لەنێو بازاڕی سلێمانی بنێشت دەفرۆشێت.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

تەمەن چەمانەوەی پشت و کزبوونی چاوەکانی رێگریان نەکردووە لەبەردەم، هەوڵدان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان. مام رەحمان ئەو پیاوە تەمەن سەروو 80 ساڵەی نێو بازاڕی سلێمانییە کە رۆژ تا ئێوارە، بە فرۆشتنی بنێشت پارەی بژێوی ژیانی پەیدا دەکات. 
 
مام رەحمان دەڵێت: "هەر هەم داماوی و زەلیلیە، پارەم پەیداکردووە، دەستم لە کەس پان نەکردووەتەوە. سێ ساڵە بنێشت دەفرۆشم و پێشتر کرێکاریم کردووە." 
 
‎مام رەحمان، کوڕە جووتیار بووە؛ منداڵی و بەشێک لە گەنجێتی بە جووتیاری بەسەربردووە، دواتر کرێکاری و دەستگێڕی ئیشی رۆژانەی بووە.
 
‎هەموو رۆژ دوای ماندووێتیی کار لە نیوەی رۆژ هەرجارە و دەبێتە میوانی خواردنگەیەکی بازاڕی سلێمانی.
 
سەڵاح عەلی، خاوەن چێشتخانەیە و دەڵێت: "کە دێتە ئێرە بۆ نانخواردن دەڵێی فریشتەیە. خێر و بەرەکەتی لەگەڵە و نەفسیەتی زۆر بەرزە." 
 
هەموو بەیانییەک مام رەحمان لە سەیدسادقەوە بۆ کار دەچێتە سلێمانی. لەبەر خانەقای سلێمانیەوە دەست پێدەکات. ملی رێگەی هەموو کووچە و کۆڵانێکی بازاڕی شارەکە دەگرێتەبەر بۆ فرۆشتنی بنێشتەکانی.
 
‎کەم دووکانداری سلێمانی هەن ئاشنای ئەو پیاوە دەست و دڵ پاکە بەتەمەنەی نێو بازاڕ نەبن. 
 
حەمە رەزا حەمە عەلی، ناسراوی مام رەحمان دەڵێت: "دوو ساڵە دەمەوێت نیوەڕۆیەک میوانی من بێت، قبووڵی ناکات، دەڵێت خۆم کاسبی دەکەم و بەپارەی خۆم نان دەخۆم، نەفسیەت بەرزە زۆر." 
 
‎پیاوە ریش سپییەکە، جار جارە لە سووچێکی شەقامەکانی بازاڕ بۆ پشوودان لە رۆژێکی دژواری پڕ لە جووڵە و کار دادەنیشێت.
‎ 
ئێوارەی هەموو رۆژێک بۆ ماڵە بچووکە کۆنەکەی لە گەڕەکی بەرکێوی سەیدسادق دەگەڕێتەوە کە لە رابردوو دا لەگەڵ سێ کچ و هاوژینەکەی لێی دەژیان، بەڵام کچەکانی لە تەمەنی گەنجی کۆچی دواییان کردووە، دوو مانگە هاوژینەکەی گیانی سپاردووە و ئەو پیاوە ماندوو و جوامێرە بەتەنیا ماوەتەوە.
 
‎هاوسێ و ناسراوەکانی مام رەحمان دەڵێن، ئەو پیاوە جگە لە خودا، یارمەتیی کەسی دیکە وەرناگرێت و رۆژێک بێ کاریش دانانیشێت.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئالبرێشت فۆن ڤیتکه، کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر

کۆنسووڵی ئەڵمانیا لە هەولێر: کار بۆ گەڕانەوەی شکۆمەندانەی ئێزدییەکان دەکەین

کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی بە گرنگییەوە کار بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانە بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان دەکات