بە داتا: خانەنشینبوونی مامۆستایان لە سلێمانی کاریگەری لەسەر خوێندن نابێت

30-01-2025
ئارێز خالید
 مامۆستایەک لە قوتابخانەیەکی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو
مامۆستایەک لە قوتابخانەیەکی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای بڕیاری وەزارەتی دارایی بۆ خانەنشینکردنی فەرمانبەران، تەنیا لە سنووری پەروردەی سلێمانی زیاتر لە دوو هەزار مامۆستا و فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن.
 
بەگوێرەی ئەو داتایانەی رووداو دەستیکەوتوون، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کە پێکهاتووە لە پەروەردەکانی (رۆژهەڵات و رۆژئاوا) لەناو شاری سلێمانی و پەروەردەی قەزاکانی (پێنجوێن، شارەزوور، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، دووکان، شارباژێڕ و قەرەداخ) دەگرێتەوە، دوو هەزار و 96 مامۆستا و فەرمانبەر خانەنشین دەبن، کە پێکدێن لە 33 مامۆستای باخچەی منداڵان، 873 مامۆستای قۆناخی بنەڕەتی و 174 مامۆستای ئامادەیی.
 
ئەو مامۆستایانەی لە قۆناخی بنەڕەتی (1 بۆ9) خانەنشین دەبن، تەنیا 16ـیان لە دەرەوەی شارن و 207 بەشەوانەیان هەیە، ئەو مامۆستایانەی لە ناو شار لە پەروەردەکانی (رۆژهەڵات و رۆژئاوا) خانەنشین دەبن، ژمارەیان 173 مامۆستایە و هەزار و 913 بەشەوانەیان هەیە.
 
خانەنشینی لە قۆناخی بنەڕەتی لە پەروەردەی قەزاکان
 
ئەو مامۆستایانەی وانە بە پۆلەکانی (1 بۆ 6)ـی بنەڕەتی دەڵێنەوە و لە دەرەوەی شارەکان خانەنشین دەبن، ژمارەیان 59 مامۆستایە و 825 بەشەوانەیان هەیە و بەمشێوازە بەسەر قەزاکاندا دابەشبوون (شارەزوور 10 مامۆستا کە 123 بەشەوانەیان هەیە، چەمچەماڵ 32 مامۆستا کە 474 بەشەوانەیان هەیە، دووکان سێ مامۆستا کە 46 بەشەوانەیان هەیە، شارباژێر یەک مامۆستا کە 16 بەشەوانەی هەیە، دەربەندیخان 9 مامۆستا کە 131 بەشەوانەیان هەیە، سەیدسادق 4 مامۆستا کە 35 بەشەوانەیان هەیە.
 
خانەنشینی لە قۆناخی بنەڕەتی لەناو شاری سلێمانی
 
ئەو مامۆستایانەی لەناو شاری سلێمانی وانە بە پۆلەکانی (1 بۆ 6)ـی بنەڕەتی دەڵێنەوە و خانەنشینبوون، بەم شێوازە دابەشبوون (پەروەردەی رۆژهەڵات 200 مامۆستا کە دوو هەزار و 137 بەشەوانەیان هەیە، پەروەردەی رۆژئاوا 423 مامۆستا کە 4 هەزار و 143 بەشەوانەیان هەیە).
 
خانەنشینی لە قوتابخانەی ئامادەیی (10 - 12) دواناوەندی (7-12) لە دەرەوەی شارەکان
 
ژمارەی ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی شارەکان خانەنشینبوون بریتین لە 10 مامۆستا، کە 107 بەشەوانەیان هەیە و بەمشێوازە بەگوێرەی وانەکان دابەشبوون
مامۆستای بیرکاری (لە دووکان یەک مامۆستا خانەنشین بووە کە 17 بەشەوانەی هەیە، لە دەربەندیخان یەک مامۆستا خانەنشین بووە کە دوو بەشەوانەی هەبووە، لە شارەزوور مامۆستایەک خانەنشین دەبێت کە 12 بەشەوانەی هەیە، سەیدسادق، مامۆستایەک خانەشین دەبێت 11 بەشەوانەی هەیە.
 
مامۆستای عەرەبی:  لە دووکان مامۆستایەک خانەنشین بووە کە 12 بەشەوانەی هەبووە، شارەزوور سێ مامۆستا خانەنشین بوون کە 38 بەشەوانەیان هەیە.
مامۆستای زمانی کوردی: تەنیا لە دووکان مامۆستایەک خانەنشین دەبێت کە 15 بەشەوانەی هەیە.
مامۆستای کیمیا: تەنیا مامۆستایەک لە چەمچەماڵ خانەنشین بووە، کە هیچ بەشەوانەیەکی نەبووە.
 
خانەنشینی لە قوتابخانەی ئامادەیی (10 - 12) و دواناوەندی (7 بۆ 12) لەناو شاری سلێمانی
 
ئەو مامۆستایانەی قۆناخی ئامادەیی کە لە پەروەردەکانی (رۆژهەڵات و رۆژئاوا) لەناو شاری سلێمانی خانەنشین دەبن بریتین لە 164 مامۆستا کە هەزار و 177 بەشە وانەیان هەیە و بریتین لە:
وانەی کوردی: 28 مامۆستا، کە 97 بەشەوانەیان هەیە
وانەی بیرکاری: 21 مامۆستا، کە 210 بەشەوانەیان هەیە
وانەی عەرەبی: 11 مامۆستا، کە 135 بەشەوانەیان هەیە
وانەی ئینگلیزی: 9 مامۆستا، کە 73 بەشەوانەیان هەیە
وانەی فیزیا: 17 مامۆستا، کە 218 بەشەوانەیان هەیە
وانەی کیمیا: 10 مامۆستا، کە 160 بەشەوانەیان هەیە
وانەی زیندەوەرزانی: 6 مامۆستا، کە 50 بەشەوانەیان هەیە
وانەی مێژوو: 2 مامۆستا، کە 9 بەشەوانەیان هەیە
وانەی جوگرافیا: 5 مامۆستا، 52 کە بەشەوانەیان هەیە
وانەی ئابووری: دوو مامۆستا، کە 21 بەشەوانەیان هەیە
وانەی وەرزش: یەک مامۆستا کە هیچ بەشەوانەیەکی نییە
وانەی هونەر: یەک مامۆستا کە هیچ بەشەوانەیەکی نییە
 
ژمارەی مامۆستایانی میلاک و ئەرکەکانیان لە ناو شاری سلێمانی
 
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، 13،558مامۆستا 135,478 بەشەوانە دەڵێنەوە کە بە تێکڕا هەر مامۆستایەک 9.9 وانەی بەردەکەوێت لە هەفتەیەکدا، لە کاتێکدا بەگوێرەی یاسا دەبێت مامۆستایانی قۆناخی بنەڕەتی 24 بەشە وانە و مامۆستایانی قۆناخی ئامادەیی 22 بەشەوانە بڵێنەوە، کە بەمشێوازە دابەشبوون:
 
ژمارەی مامۆستایانی قۆناخی بنەڕەتی: 10,590 مامۆستا، کە 10,094 مامۆستایان 108,413 بەشەوانەیان هەیە و 496 مامۆستاش لە مۆڵەتدان، ئەگەر ئەو مامۆستایانەی لەسەر کارن رۆژانە 24 وانە بڵێنەوە ئەوا 242,256 بەشەوانە دەکات، بەمشێوەیەش دەردەکەوێت کە مامۆستایان 133,843 بەشەوانە کەمتر لە ژمارەی دیاریکراو دەڵێنەوە، کە ئەگەر ئەم بەشەوانانە دابەشبکەین بەسەر ئەرکی هەر مامۆستایەکدا کە 24 وانەی هەیە، دەردەکەوێت کە توانای 5,576 مامۆستا زیاترە لەوەی پەروەردە پێویستییەتی.
 
مارەی مامۆستایانی قۆناخی ئامادەیی: دوو هەزار و 489 مامۆستا، کە 290 مامۆستا مۆڵەتن و دوو هەزار و 199 مامۆستا لە کاردان و هەفتانە 20,127 بەشە وانەیان هەیە، بەمشێوەیە تێکرا هەر مامۆستایەک 9 بەشەوانەی بەردەکەوێت، لەکاتێکدا پێویستە هەر مامۆستایەک 22 بەشەوانە لە قۆناخی ئامادەیی بڵێتەوە و بەوەش دەردەکەوێت، توانای هەزار و 284 مامۆستا زیاترە لەوەی لە بەردەستە. ئەمە جگە لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کە دەبێت 5 بەش وانە و یاریدەدەرەکانیان 10 بەشەوانەی دیکە بڵێنەوە و ئەوانەش هەژمار نەکراون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە