رووداو دیجیتاڵ
رۆژی یەکی شوبات، مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە رووداو لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستیکەوتووە، رۆژی یەکی شوبات، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت.
ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت، ئەو پارەیەش بۆ 13 لیوایە و نزیکەی 30 هەزار پێشمەرگە لێی سوودمەند دەبن.
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانیشەوە، ئەو سەرچاوەیە گوتی:" لەم رۆژانەدا لیستی مووچە رادەگەیێندرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ