لە 12 کاژێردا زۆرترین باران لە سۆران، پیرمام و بارزان باریوە


رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی لە ماوەی 12 کاژێری رابردوودا بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان زۆرترین رێژەی بارانبارین لە کاژیر 9ـی بەیانی تاوەکو 9ـی شەوی دووشەممە لە سۆران بووە کە 18 ملیمەتر بووە، هەروەها لە پیرمام 17 ملیمەتر و لە بارزان زیاتر لە 15 ملیمەتر باران باریوە.
 
شەوی دووشەممە 30-1-2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رێژەی بارانبارینی 12 کاژێری رۆژی دووشەممە 30-1-2023  (لە 9ی بەیانی بۆ 9ی شەو) لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە بەو جۆرە بووە.
 
هەولێر: 3.3 ملیمەتر
پیرمام: 17.2 ملیمەتر
شەمامک: 4.3 ملیمەتر
خەبات: 3 ملیمەتر
حاجی ئۆمەران: 3.4 ملیمەتر
سۆران: 18 ملیمەتر
بارزان: 15.8 ملیمەتر
 
دهۆک: 1 ملیمەتر
زاخۆ: دڵۆپ دڵۆپ
 ئاکرێ: 7.2 ملیمەتر
بامەڕنێ: 6.2 ملیمەتر
کانی ماسێ: 6.8 ملیمەتر
ئامێدی: 4.4 ملیمەتر
مانگیش: 0.8 ملیمەتر
 
سلێمانی: 5.5 ملیمەتر
چەمچەماڵ: 4 ملیمەتر 
دەربەندیخان: 6.4 ملیمەتر
دووکان: 7.4 ملیمەتر
بازیان: 4.4 ملیمەتر 
 
هەڵەبجە: 5.6 میلیمەتر
 
کەرکووک: 1.7 میلیمەتر 
خوورماتوو: 5.5 ملیمەتر
کەلار: 4.2 ملیمەتر
خانەقین: 1.6 ملیمەتر 
مەیدان: 4.8 ملیمەتر
 
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەپێی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە 31-1-2023، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکان لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەکاندا، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ شێوازی بارانەکە لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێمی کوردستان لە نمەبارانەوە بۆ تاوەباران و برووسکە دەگۆڕێت.