کچ و کوڕێکی دەستگیراندار تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوون؛ کچەکە گیانی لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، کچ و کوڕێکی دەستگیراندار لە گوندی کشەدەری سەر بە ناحیەی خورماڵ تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و لە ئەنجامدا کچەکە گیانی لەدەستداوە و کوڕەکەش بریندارە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 30-01-2022 بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکئاپ وەرگەڕاوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەکەن.
 
گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەو کچەی کە گیانی لەدەستداوە ناوی شەیما ساڵح مستەفایە و تەمەنی 23 ساڵە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە.