خێزانێکی موسڵ بەهۆی تۆمەتی هاوکاریکردنی داعش ئاوارەی کەمپێکی هەولێر بوون

رووداو - هەولێر

خێزانێکی موسڵ بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانیان ئاوارەی کەمپێکی هەولێر بوون. پیاوی ئەو خێزانە مامۆستای ئایینی بووە و ئێستا دەستگیرکراوە، ئەوەش بە تۆمەتی ئەوەی هاوکاری داعش بووە لە موسڵدا.

ئێستا هاوژینی ئەو مامۆستا ئایینییە بە چوار منداڵەکەیەوە ئاوارەی کەمپی حەسەن شام بوون. تەمەنی یەکێک لە منداڵەکان هەشت مانگە و هێشتا باوکی خۆی نەدیوە. دایکیان دەڵێت، خەڵک پێیاندەڵێن سەر بە داعش بوون. ئەو پێیوایە باجی ئەو رابردووە دەدەن کە هیچ رۆڵێکیان تێیدا نەبووە.