رووداو- پاریس
ژنێکی دووگیان لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دوای دەربازبوون لە سنووری چەندین وڵات، لە کۆتاییدا لە دارستانەکانی کالێ، سنووری نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا، منداڵی دەبێت. ئەو منداڵە ئێستا بچووکترین کۆچبەری کەمپەکەیە، رۆزی کە ناوی منداڵەکەیە، دایکی عەجەمە و باوکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دایکی رۆزی دەڵێت، لەو بڕوایەدا نەبوو کە منداڵەکەی بە زیندوویی لەدایک بێت چونکە رێگایەکی زۆر سەختیان بڕیوە تا گەیشتوونەتە کالێ.
مەریەم ئاسکەری- دایکی رۆزی، باسی ساتی لەدایکبوونی منداڵەکەی و ئازاری تەنیایی دەکات، دەڵێت”هاوارم دەکرد و کەسم لانەبوو، خەمم بوو منداڵەکە بە زیندوویی لەدایکنەبێت، چونکە رێگەی زۆر سەختم بڕیبوو.”
ئەمیر رۆستەمی، باوکی رۆزی دەڵێت هەست بە شەرمەزاری دەکات کە کچەکەی لەبارودۆخێکی خراپدا لەدایکبووە، “نەمویستووە منداڵەكەم بەو شێوەیە لەدایکبێت و رۆژەکانی سەرەتای ژیانی لە کەرەڤانەیەکی ناو دارستانێکدا بەسەربەرێت”.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ