لە کۆیە گەنجێکی 17 ساڵان بە چەقۆ کوژرا


رووداو دیجیتاڵ

لە کۆیە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان بە چەقۆ کوژرا و بکوژەکەی دەستگیرکرا.

ئەمشەو یەکشەممە، 29.12.2024، گەنجێکی لەدایکبووی ساڵی 2007 لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ کوژرا. هاوکار عەلی، بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە بە رووداوی گوت: "گەنجەکە ناوی نزار کەیوان تاهیرە و شوێنی چەقۆ بە جەستەیەوە دیارە."
 
هاوکار عەلی گوتی: "هۆکاری کوشتنی نزار دیار نییە و پۆلیس کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکردووە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە."
 
تەرمی کوژراوەکە رەوانەی دادپزیشکی کۆیە کراوە و دوای توێکاری، رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.