سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین بەهادین دەکات

29-12-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین قسەی کرد. پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لێکرد. 
 
رۆژی 27-12-2024 یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەژێر درووشمی (بەرەو ئایندەیەکی گەشتر) بە ئامادەبوونی زیاتر لە 850 ئەندام، نۆیەمین کۆنگرەی خۆی بەست. سەڵاحەدین بەهادین دەنگی زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەستهێنا و بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29-12-2024، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرە، هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازە و دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، لە سەڵاحەدین بەهادین کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. 
 
بارەگای بارزانی دەڵێت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، "جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە".
 
راگەیێندراوی بارەگای بارزانی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە: 
 
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.
 
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازە و دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
 
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە