رووداو دیجیتاڵ
پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێت، پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لەکاتی پرۆسەی هەڵبژاردن ئاستەنگیان بۆ دروستکراوە. ئێستاش دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش سکاڵایان تۆمارکردووە، چونکە "دڵنیاین ده‌نگه‌كانی پارتیمان زیاتره له‌وه‌ی راگه‌یێندراوه."
ئەمڕۆ هەینی، 29-12-2023، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی تێبینی له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه، "به‌ڵام به‌شداریمان كرد له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و راشكاوانه رایده‌گه‌یێنین كه تێبینیمان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌بوو."
لەبارەی تێبینییەکانیان، گوتەبێژی پارتی دەڵێت کە "ئاسته‌نگی زۆر بۆ پارتیمان دروستكرا، هه‌ر له گوشارە ئه‌منی و سیاسییه‌كانه‌وه تاوەکو به‌كارهێنانی لایه‌نی دارایی بۆ كڕینی ویژدانی هه‌ندێك خه‌ڵك، به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتیمان به گڕ و تینه‌وه به‌شداربوون و گرفت و ئاسته‌نگه‌كانیان تێپه‌ڕاند."
شەوی پێنجشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە کە لە 18ـی 12 بەڕێوەچوو. بەپێی ئەنجامەکان، پارتی لە نەینەوا چوار کورسی و لە کەرکووک دوو کورسی بەدەستهێناوە.
سه‌رباری تانه و تێبینییه‌کانیان، مەحموود محەممەد رایگەیاندووە، "ئاماده‌ین بۆ دیالۆگ و راگۆڕینه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی پارێزگاكان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر رێككه‌وتنیان له‌باره‌وه كراوه و دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی."
تەواوی ئەنجامی دەنگ و کورسیی لایەنەکان لەم لینکەدایە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ