رووداو دیجیتاڵ
رۆژنامەڤان عادل حوسێنی، کە خەڵکی کرماشانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا، بەڵام هۆکاری دەستگیرکردنی روون نییە.
عەلی حوسێنی، بەڕێوەبەری کەناڵ و لاپەڕەی خەڵکی کرماشان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوو و رۆژی 28-12-2022 هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دەستگیریان کردووە.
عەلی حوسێنی لە رێی کەناڵ و پەیجەکانیەوە هەوڵی برەودان بە زمانی کوردی دەدات و هەواڵ و بابەتەکانی بە زمانی فارسی و بە زاراوەی کوردیی خواروو بڵاودەکردەوە.
سەرەتای ئەم مانگە جەلیل ئاهنگەرنەژاد، بەڕێوەبەری هەفتەنامەی دەنگی ئازادییش لەبەر بڵاوکردنەوەی راپۆرتی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکان و گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، لەلایەن زانکۆی رازی کرماشان و لایەنە ئەمنییەکانەوە سکاڵا دژی تۆمار کرا.
ئەم رۆژنامەیەش هەوڵی زۆری بۆ برەودانی بە زمانی کوردی دەدا، ریکلام ئەگەر بە زمانی کوردی بووایە بە خۆڕایی بڵاوی دەکردەوە و وەکو دروشم لە لاپەڕەی یەکەمیدا نووسیبووی، "هۆشمان بە زمانی دایکەوە بێت."
هەفتەنامەی دەنگی ئازادی بە هەردوو زمانی کورد و فارسی لە پارێزگاکانی کرماشان، هەمەدان، لوڕستان، ئیلام، سنە و ورمێدا بڵاودەکرایەوە.
بەپێی راپۆرتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان، لە ماوەی ناڕەزایەتییەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا، 58 رۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ