رووداو دیجیتاڵ
کاژێر 21:20 خولەکی ئەمشەو پیاوێکی تەمەن 41 ساڵ لەبەردەم مەیخانەیەکی دهۆک گیانی لەدەستدا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، ئەو پیاوە ناوی "د. م."ە، لەسەر قادرمەوە کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک جگە لە پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی، ئاماژەی بەوەش کرد، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و شوێنەواریان لەسەر جەستەی دۆزیوەتەوە، بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەوەبارەیەوە بدات.
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئەوەی خستەڕوو، تەرمی ئەو پیاوە رەوانەی پزیشکی داد کراوە بۆ زانینی هۆکاری دروستی ئەو رووداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ