لە نۆ مانگدا لە دەروازەیەکی ورمێ دەست بەسەر زیاتر لە 1300 تۆن کاڵای قاچاخدا گیراوە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری گومرگی شاری پۆلدەشتی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە سەرەتای نەورۆزەوە، دەستیان بەسەر زیاتر لە هەزار و 340 تۆن کاڵای قاچاخدا گرتووە. گوتیشی، بەگشتی بەهاکەیان دەگاتە نزیکەی 100 هەزار دۆلار.
 
دوێنێ پێنجشەممە 29-11-2024، محەممەد دادرەس، بەڕێوەبەری گومرگی شاری پۆلدەشتی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ''ئەم ساڵ [ساڵی هەتاوی] بەراورد بە ساڵی رابردوو، دەستبەسەرداگرتنی کاڵای قاچاخ لە دەروازەی سنووریی شارەکە، 15٪ زیادیکردووە".
 
محەممەد دادرەس گوتی، لە سەرەتای نەورۆزەوە، دەست بەسەر 75 تۆن پلاستیکدا [پۆلی ئێتیلێن] گیراوە کە بەهاکەیان دەگاتە 75 هەزار تۆن.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری گومرگی پۆلدەشت، هەر لەو ماوەیەدا لە گومرگەکە دەستیان بەسەر هەزار و 270 تۆن دانەوێڵەدا گرتووە کە بەهاکەیان بەگشتی دەگاتە یەک ملیار و 890 ملیۆن تمەن (نزیکەی 25 هەزار دۆلار).
 
محەممەد دادرەس ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی کاڵای قاچاخ، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ (هەتاوی)، ئامێری سۆنەر لە گومرگی شارەکە دادەنرێت و پڕۆسەی پشکنین بۆ کاڵاکان چڕتر دەکرێتەوە.
 
دەروازەی (سەنەم بۆلاغی پۆلدەشت) هاوسنوورە لەگەڵ کۆماری خۆبەڕێوەبەری نەخجیڤانی سەر بە ئازەربایجان.
 
لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، جگە لە سەنەم بۆلاغی پۆلدەشت، چوار دەروازەی سنووریی فەرمیی دیکە هەن کە سێیان (بازرگان، رازی و سێرو) لەگەڵ باکووری کوردستان و تورکیان، دەروازەی تەمەرچین-حاجی ئۆمەرانیش لەگەڵ هەرێمی کوردستانە. هەروەها دەروازەی سنووریی کێلێ، دەروازەیەکی نافەرمیی نێوان پارێزگای ورمێ و هەرێمی کوردستانە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاهەنگی دەرچووانی قوتابییانی زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو.

خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان لەگەڵ ئاهەنگی دەرچوونیان خەمی کاریان لێ نیشتووە

هەزار و 365 خوێندکاری بەیانیان و ئێواران لە زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ئاهەنگی دەرچوونیان ئەنجامدا؛ بەشێکیان قسەیان بۆ رووداو کرد و نیگەران بوون لەوەی کاری دڵخوازی خۆیان دەستنەکەوێت.