لە مزگەوتێکی ئامەد ئاگر کەوتەوە

29-11-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
ئاگر لە مزگەوتێکی دێرینی شاری ئامەدی باکووری کوردستان کەوتەوە.
 
ئەمڕۆ لە کاتی نوێژی هەینییدا ئاگر لە مزگەوتی کورشونلوی ئامەد کەوتەوە کە تەمەنی 508 ساڵە و دەکەوێتە گەڕەکی فاتیح پاشا لە ناوچەی سوور.
 
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئامەد هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی بڵاونەکردەوە، بەڵام رایگەیاند، دوای نزیکەی کاژێرێک کۆنترۆڵ کراوە. 
 
بەشی ناوەوەی مزگەوتەکە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی بەرکەوت و چەند هاونیشتمانییەکیش لەکاتی کوژاندنەوەیدا تووشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
 
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە و دواتر بە راپۆرتێک ئاشکرای دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بازاڕەکە دوای سووتانی.

جێگری پارێزگاری سلێمانی: دووشەممە زیانلێکەوتووانی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

جێگری پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دووشەممەی داهاتوو، سەرجەم زیانلێکەوتووانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبووەکانیان وەردەگرن. گوتیشی، دووکانەکان لە پاشماوەی ئاگرکەوتنەوەکە پاککراونەتەوە.