رووداو دیجیتاڵ
دوای 17 ساڵ، بۆ یەکەمجار ژووری بازرگانیی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردن دەکات و ئەنجوومەن و سەرۆک و جێگری نوێ هەڵدەبژێردرێن.
سالار قادر فاتکە، ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، " سبەی کاژێر 8:00ـی بەیانی، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی ژوورەکە دەستپێدەکات و تاوەکو کاژێر 5:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت."
هەڵبژاردنی ژووری بازرگانیی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە هاوکات دەبن. لە هەڵبژاردنەکاندا 13 ئەندامی ئەنجوومەنی ژووری بازرگانی لە پارێزگای هەولێر، 13 لە سلێمانی، 11 لە دهۆک و 9 ئەندامیش لە پارێزگای هەڵەبجە هەڵبژێردرێن.
سالار قادر فاتکە گوتی "دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەن، سەرۆک و دوو جێگر لەلایەن ئەو ئەندامانەوە هەڵدەبژێردرێن."
دوایین هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە 16-4-2006 کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ