رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای رووها، هەموو جۆرە چالاکییەکی وەکو خۆپێشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهتههڵدان و سهكۆدانان لە پارێزگەکەدا بۆ ماوەی چوار رۆژ قەدەخە کرد.
هۆکاری قەدەخەکە بۆ "پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆیی، بەرگرتن لە هەر جۆرە پیلانێکی تێکدەرانەی تیرۆر، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و رێگریکردن لە سەرهەڵدانی تووندوتیژی" گەڕێندراوەتەوە.
پارێزگای رووها لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو رێکارانە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ئەلیف و جیم لە 11یەمین مادەی یاسای ژمارە 5442ی بەڕێوەبردنی شارەکان و 17یەمین مادەی یاسای ژمارە 2911ی چالاکییەکان، دەرچوون.
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە، لە کاژێر 00:00ی رۆژی 29ی تشرینی دووەم تاوەکو کاژێر 23:59ی رۆژی 2ی کانوونی یەکەمی 2023 و بۆ ماوەی چوار رۆژ، بەدەر لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامیەتەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت، هەموو جۆرە گردبوونەوە و چالاکییەک قەدەخە کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ