رووداو دیجیتاڵ
بەیانی ئەمڕۆ لە زیندانی چاکسازیی ژنان و نەوجەوانان، زیندانییەکی ژن کە تەمەنی 43 ساڵ بوو بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا.
رۆژی چوارشەممە، 29-11-2023، سەرچاوەیەک لەنێو زیندانەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، زیندانییەکیان بە ناوی(غ. ح. ف) کە بە سزای هەتاهەتایی زیندانی کرابوو، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لەنێو زینداندا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی رووداو کەوتوون، ژنەکە تەمەنی 43 ساڵ بووە، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە، لە ساڵی 2017 دەستگیرکرابوو، نزیکەی ساڵێک بوو تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی ریخۆڵەکان ببوو، بەردەوام چارەسەری وەردەگرت.
هەوڵێک هەبووە تاوەکو بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە ئازاد بکرێت، بەڵام چونکە سزاکەی هەتا هەتایی بوو بۆیە ئازادکردنی قورس بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ