پەروەردەی کۆیە بۆ وانەبێژان: وەرن مووچەی مانگی ئەیلوول وەربگرن

29-11-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن مامۆستایانی وانەبێژ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە دەڵێت، رۆژی چوارشەممە شایستەی دارایی وانەبێژان دابەش دەکەن. نوێنەرێکی وانەبێژان دەڵێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا شایستەی وانەبێژانی تەواوی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت، بەڵام دیار نییە کەی لە سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەکرێت.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەی کۆیە دەکەینەوە کە چوار شەممە کاژێر 09:00ـی بەیانی سەردانی پەروەردەی کۆیە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ."
 
کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رۆژی چوارشەممە لە کۆیە شایستەی دارایی مانگی ئەیلوولی وانەبێژانی کۆیە دابەش دەکرێت؛ چوارشەممە و پێنجشەممە کۆتایی بە دابەشکردنی شایستەی دارایی وانەبێژان لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک دێت."
 
لەبارەی وانەبێژانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش کارۆخ عەبدوڵڵا گوتی، "پارەکە کراوە بە چەک، بەڵام دیار نییە کەی دابەش دەکرێت."
 
ئەو نوێنەرەی وانەبێژان گوتیشی، "پێدەچێت هەفتەی داهاتوو شایستەی دارایی وانەبێژانی سلێمانی و هەڵەبجەش دابەش بکرێت."
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان 35 هەزار و 543 وانەبێژە؛ بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە؛ کە مووچەی هەر وانەبێژێک بەگوێرەی بڕوانامەکەی لە نێوان 200 بۆ 400 هەزار دینارە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەگوێرەى نووسراوەکە ئەو شەش کەسە ئاگادارکراونەتەوە، ئەگەر لە داهاتوودا ئەو کارە دووبارەبکەنەوە، رێوشوێنى یاسایى لە دژیان دەگیرێتەبەر.

لە کەرکووک شەش کارمەندی کورد بەهۆی پۆستێکی فەیسبووک سزادەدرێن

شەش کارمەندى کوردى کۆمپانیاى گازى باکوور لە کەرکووک بەتۆمەتى ئەوەى لایکیان لە پەیجێکى تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک کردووە، سزاى ئاگادارکردنەوە دەدرێن.