شاندەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ژمێرەی کۆتایی چووەتە بەغدا

29-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "شاندێکی وەزارەت بۆ ژمێرەی کۆتایی ئەم ساڵ سەردانی بەغدای کرد، بەڵام شاندی بردنی لیستی مووچەی مانگی 10 تائێستا نەچووە."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تشرینی یەکەم، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوێنێ دووشەممە، شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ هەندێک تێبینی و گفتوگۆ دەربارەی تەرخانکردنەکان و خاڵە ژمێرکارییەکانی کۆتایی ساڵ، لەگەڵ بەغدا کۆبووەتەوە."
 
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، "کۆبوونەوەکە بە باشی بەڕێوەچوو، ئێستا وەزارەتی دارایی کار لەسەر هەندێک خاڵ دەکات و تەواویان دەکات، دواتر دووبارە سەردانی بەغدا دەکەنەوە."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، "ئەو شاندەی بڕیاربوو دوێنی سەردانی بەغدا بکات و لیستی مووچە بەدەست لەگەڵ خۆی ببات، تاوەکو ئێستا نەچووە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بچێت."
 
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ رێکكەوتوون تا کۆتایی ئەم ساڵ سەرجەم کێشە تەکنیکییەکانی لیستی مووچە چارەسەر بکەن، هەموو هەوڵێکی وەزارەتیشمان بە ئاراستەی دوورخستنەوەی بابەتی مووچەیە لە هەموو کێشە و ململانێیەکی سیاسی."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.