کۆمیسیۆن بۆ رووداو: سبەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیێنین

29-10-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،  سبەی لە هەولێر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیێنین.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی تشرینی یەکەمی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی کاژێر 10:00 لە باڵەخانەی لیژنەی ناوەندیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیێنین."
 
جومانە غەلای گوتی: "دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، حیزب و بەربژێرە سەربەخۆکان دەتوانن تانە لە ئەنجامەکە بدەن."
 
له 21ـی مانگدا کۆمیسیۆن ئەنجامە بەراییەکانی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئەنجامەکە دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، کە دوو ملیۆن 87 هەزار و 972 کەسیان دەنگییان داوە، واتا رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان 72٪ بووە.
 
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت: 
 
پارتی: 39 کورسی
یەکێتی: 23 کورسی
نەوەی نوێ: 15 کورسی
یەکگرتوو: 7 کورسی
رەوتی هەڵوێست: 4 کورسی
کۆمەڵی دادگەری: 3 کورسی
بەرەی گەل: دوو کورسی
گۆڕان: یەک کورسی
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: یەک کورسی
 
دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان بەشێکی زۆری حیزب و بەربژێرە سەربەخۆکان رەخنەیان لە پرۆسە و ئەنجامەکەی گرت و دەڵێن "ساختەکاری" کراوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلێکی خوێندن لە کەرکووک.

شاندێکى مامۆستایانى خوێندنى کوردى کەرکووک دەچنە بەغدا

شاندێکى مامۆستایانى خوێندنى کوردى دەچنە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سیاسی و پەیوەندارەکان کۆدەبنەوە بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان کە سەرەکیترینیان گواستنەوەى راژەکانیانە بۆ سەر وەزارەتى پەروەردەى فیدراڵ.