بە ڤیدیۆ؛ ئاسایشی دهۆک ئۆتۆمبێلی باندێکی مادەی هۆشبەر دەداتە بەر گولـلە و دەستگیریان دەکات

29-10-2023
ناسر عەلی
ساتی رووبەڕووبوونەوەی ئاسایشی دهۆک و باندێکی مادەی هۆشبەر
ساتی رووبەڕووبوونەوەی ئاسایشی دهۆک و باندێکی مادەی هۆشبەر
A+ A-
 
رووداو - دهۆک

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا هێزێکی ئاسایش تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی سڤیل دەکەن، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی دهۆک رایگەیاند، ئۆتۆمبێلی باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر بووە و سێ کەس دەستگیرکراون کە هەوڵی هەڵاتنیان داوە.
 
لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، هێزێکی ئاسایشی دهۆک لە بازگەی ئالوکا لەنێوان دهۆک و ناحیەی رزگاری ئۆتۆمبێلێک دەدەنە بەر دەستڕێژی گولـلە. ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئاسایشی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، رووداوەکە 24ی ئەم مانگە بووە و هێزەکانیان رووبەڕووی باندێکی سێ کەسیی بازرگانیی مادەی هۆشبەر بوونەتەوە و دەستگیریان کردوون.
 
 
ئەو باندە، وەکو ئەو سەرچاوەی ئاسایش دەڵێت، دوو دەمانچە و کڵاشینکۆڤێکیان پێبووە و چەکەکانیان مۆڵەتیشی نەبووە، هەوڵیان داوە لەدەست هێزەکانی ئاسایش هەڵبێن، هەربۆیە تەقەیان لێکردوون و هەرسێ تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە، جگە لەوەش بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەریان پێبووە و دەستی بەسەردا گیراوە.
 
ئەو سێ تۆمەتبارە، بە گوتەی سەرچاوەکە، کورد بوون و دانیشتووی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون، لەو رووداوەشدا هیچ زیانی گیانی نەبووە.
 
تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی ژمارە 26 لە یاسای مادە هۆشبەرەکان دەدرێنە دادگە.
 
ئەمساڵ ئەوە چوارەم جارە لەکاتی دەستگیرکردنی بازرگانانی مادەی هۆشبەر رووداوی تەقەکردن روودەدات، تاوەکو ئێستاش نزیکەی 80 کەس لە سنووری دهۆک لەسەر بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون، ئەمەش جگە لە دەستگیرکردنی نزیکەی 300 کەسی دیکە بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە سنووری دهۆک و زاخۆ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.