رووداو دیجیتاڵ
لەنێو بازاڕی چەمچەماڵ شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان سێ کەس دروست دەبێت و دواتر تەقەدەکەن، لەبارەی رووداوەکەوە قایمقامی قەزاکە دەڵێت، تەقە لە بنکەی پۆلیس نەکراوە و ئێستا تەقەکەرەکان دەستگیرکراون.
رۆژی یەکشەممە، 29-10-2023 رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە کە لەنێو بازاڕی شارەکە شەڕ لە نێوان سێ کەسدا دروست بووە، کاتێک هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، شەڕکەرەکان تەقەیان کردووە و هێزەکانی پۆلیسیش بە فەرمانی دادوەر سێ کەسەکەیان دەستگیرکردووە.
سەبارەت بە تەقەکردن لە بنکەی پۆلیس رەمک رەمەزان گوتی، "بەهیچ شێوەیەک تەقە لە بنکەی پۆلیس نەکراوە و پۆلیس پەیوەندی بە شەڕەکەوە نەبووە، بەڵکو چارەسەری کێشەکەی کردووە و بە فەرمانی دادوەر ئەوەی پێویست بووە کردوویەتی، ئێستاش کێشەکە لە دادگەیە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ