میر حازم تەحسین بەگ: لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی کێشەکانی شنگال کۆدەبمەوە

29-10-2022
هیدایەت جان
میر حازم تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی
میر حازم تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

میر حازم تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات گرنگی بە ئاوەدانکردنەوەی شنگال بدات و دەڵێت: "بۆ ئەو مەبەستە داوای دیدارمان کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کۆببینەوە".
 
سێ رۆژە میر حازم تەحسین بەگ لە شنگالە. ئەوە یەکەم سەردانیەتی دوای دەستنیشانکردنی وەک میری ئێزدییەکان بۆ قەزای شنگال و وەک خۆی ئاماژەی پێدەدات: "لە نزیکەوە چاوم بە خەڵکی شنگال کەوت بۆ ئەوەی بۆچوونیان وەربگرم و بە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی بگەیێنم".  
 
رۆژی شەممە، 29-10-2022، میر حازم تەحسین بەگ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا راگەیاند: "خەڵکی ئێمە جینۆسایدکراون و بە ئەرکی سەرشانی خۆمی دەزانم داواکارییەکانیان بگەیێنمە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق".
 
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، میر حازم تەحسین بەگ گوتی: "هیوامان ئەوەیە لەگەڵ دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی عێراق، دۆخی ئەو وڵاتە سەقامگیر بێت، لەبەرئەوەی کاتێک دۆخی عێراق جێگیربوو، هەرێمی کوردستانیش ئارامیی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت".

 
میری کوردانی ئێزدی گوتی: "پیرۆزبایی لە محەممەد شیاع سوودانی دەکەم و لێرەوە داوای لێ دەکەم، شنگالمان بۆ ئاوەدان بکاتەوە".
 
لەبارەی هەوڵەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی کوردانی ئێزدی بۆ زێدی خۆیان، میر حازم تەحسین بەگ گوتی: "داوای دیدارمان کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کۆببینەوە و چاوەڕوانین کاتێکمان بۆ دیاری بکات بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکەین".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ماناییە [ناڕاستییە] و بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە.

منداڵێک لە رۆژئاوای کوردستان نەخۆشیی سکماکی هەیە و رێگەنادرێت خۆراکی بۆ هاوردە بکرێت

هاونیشتمانییەکی خەڵکی قامشلوی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، منداڵەکەی نەخۆشییەکی سکماکی هەیە و خۆراکی لە باشووری کوردستان و سووریا دەستناکەوێت تەنیا لە تورکیاوە هاوردەی دەکەن، بەڵام لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل رێگە بەهاوردکردنی نەدراوە.