رووداو - هەولێر
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، تەرمی كەسێكی تەمەن 65 ساڵیان لەسەر رێگەی عەربەت سلێمانی دۆزیوەتەوە و "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش ئۆتۆمبێل لێیداوە".
بەپێی راگەیێنراوەكەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای دۆزینەوەی تەرمەكە، بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی رووداوەكە كردووە و دواتریش تەرمەكە بۆ پزیشكی دادوەری سلێمانی گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس ئەو كەسە بەهۆی شێلانی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستداوە، بۆیە لێكۆڵینەوەو گەڕانە بەدوای تۆمەتباری رووداوەكە دەستیپێكردوە، بەڵام هیچ شۆفێرێک دەستگیرنەکراوە.
پۆلیسی سلێمانی، لە زاری برای كۆچكردووەكەوە بڵاویكردۆتەوە "ئەو كەسە نەخۆشی دەرونی هەبووە، نزیكەی نۆ مانگە لەماڵ چووەتە دەرەوە و لەسەر شەقامەكان ژیانی گوزەراندووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ