لە 6 مانگدا 649 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنە تۆمارکراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی شاری سنە دەڵێت، لە شەش مانگدا لانیکەم هەزار و 440 رووداوی هاتووچۆ، ئاگرکەوتنەوە، خنکان، هەڵدێران و رووداوی دیکەی هاوشێوە تۆمارکراون، کە 16 کەس بەهۆیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
ئازاد تەهماسبی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-09-2024، لانیکەم 649 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و 791 رووداوی دیکە لە سنووری شارەکە تۆمارکراون، کە لەلایەن تیمەکانیانەوە کۆنترۆڵ کراون.
 
ئازاد تەهماسبی گوتی، لانیکەم 16 کەس لە رووداوەکاندا گیانیان لەدەستداوە، کە بەشی زۆریان بریتی بوون لە رووداوی هاتووچۆ، خنکان و ئاگرکەوتنەوە.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سنە، لەو 16 کەسەی گیانیان لەدەستداوە، تەمەنی 10ـیان لەنێوان 18 بۆ 40 ساڵ بووە.
 
ئازاد تەهماسبی ئاماژەی بەوەش کرد، لانیکەم 70 کەسیش لە رووداوەکاندا برینداربوون کە 15ـیان ژنن.
 
بەگوێرەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای سنە، لە نەورۆزەوە تاوەکو 21-06-2024، لانیکەم 121 کەس لە رووداوەکانی هاتووچۆ، ئاگرکەوتنەوە و خنکان و رووداوی دیکەی هاوشێوە لە تەواوی پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 973 کەسیش بریندار بوون.

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

یەکێتیی مامۆستایان: کار بۆ بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی ساڵانی پێشوو دەکرێت

دوای بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان، ئەو وانەبێژانەی ساڵانی پێشووتر بەهۆکاری جیا وازیان هێناوە یان دوورخراونەتەوە، داوا دەکەن ئەوانیش گرێبەستیان بۆ بکرێت. سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، کار بۆ جێبەجێکردنی داواکەیان کراوە.