رووداو دیجیتاڵ
لە قەزای شێخان دەرهێنانی کارتی نیشتمانی چەندین ساڵ دوادەکەوێت و بەشێک لە هاونیشتمانییان ناچارن بە ڤی ئای پی کارتەکە دەربهێنن. زیاتر لە 40 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی نووسیوە.
یوسف حوسێن، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شێخانە و دەڵێت: "تەسکەرەکانمان کۆنن، لە زۆر شوێن پێویستمان بە کارتی نیشتمانییە، ناچارین دەری بهێنین، بەڵام لێرە نۆرە زۆر بوو، زیاتر لە 30 هەزار کەس لە پێش من بوون، رۆژانەش چەند کەسێکی کەم بەڕێدەکرێن، بۆیە ناچار بووم بە ڤی ئای پی ناوم بنووسم".
قایمقامیەتی شێخان لە رێگەی چەند پەرلەمانتارێکەوە کێشەکەی گەیاندووەتە پەرلەمانی عێراق و داوا دەکات ئەو عەرەبانەی لە پرۆسەی بەعەرەبکردن چوونەتە سنوورەکە، تۆمارەکانیان لەو سنوورە نەمێنن.
سەردار یەحیا، قایمقامی شێخان بە رووداوی گوت: "داوامان کردووە ناوەندێکی تۆمارکردن لە دهۆک بکرێتەوە وەکو جێگرەوە بۆ کارتی نیشتمانی لە شێخان بۆ ئەوەی ئەو لۆدەی لەسەر شێخان هەیە کەمتر بێتەوە. سەبارەت بەو کەسانەی کە هاووڵاتیی شێخانن بەڵام لە سەنتەری پارێزگای دهۆک نیشتەجێن، پێویست ناکات سەردانی قەزای شێخان بکەن. بەڵێنی ئەمە وەرگیراوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە لە سەرەتای مانگی 10 ئەو ناوەندە لە دهۆک بکرێتەوە".
زیاتر لە 42 هەزار خێزان لە شێخان ناوی خۆیان بۆ دروستکردنی کارتی نیشتمانی تۆمار کردووە، بەڵام لە ساڵێکدا تەنیا 8 هەزار خێزان کارتی نیشتمانییان بۆ دروستکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ