لە ورمێ دەست بەسەر ژمارەیەک چەکدا گیرا

29-09-2023
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەکدا گرتووە و دوو کەسیشیان بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکەکان دەستگیر کردووە.
 
رۆژی هەینی، 29ـی ئەیلولی 2023، ناسر عەتەباتی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە زانیارییان پێگەیشت، کە ژمارەیەک چەک بە نایاسایی و قاچاخ هێنراونەتەوە نێو سنووری ئێران و گواستراونەتەوە بۆ گوندێکی سەر بە شاری ورمێ، بە بڕیاری جێگری داواکاری گشتیی ورمێ، هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان و هەواڵگریی پاسەوانیی سنوور ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر گوندەکە کرد.
 
بەگوتەی ناسر عەتەباتی، هێزە ئەمنییەکان لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستیان بەسەر 47 دەمانچە، 50 چەکی راو و 96 فیشەکداندا گرت.
 
عەتەباتی گوتی، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکەکان دەستگیر کران و دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رەوانەی زیندان کران.
 
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگای ورمێ هەروەها هۆشداری دایە و گوتی: "بە تووندی رووبەڕووی قاچاخچییەکانی چەک دەبینەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە