دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دوادەخرێت


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول لە 2ی تشرینی یەکەمەوە بۆ 4ی تشرینی یەکەم دواخراوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29.9.2022، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ‎به‌هۆی رێكخستنی هۆڵه‌كانی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان و پشووی رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌، بڕیاردرا رۆژی سێشه‌ممه‌ رێککەوتی 04-10-2022 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ بكرێت به‌پێی لیستی هاوپێچ.
 
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول:
 
4.10.2022
وەزارەتی تەندروستی.
 
5.10.2022
وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80.
 
6.10.2022
وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگە نەوتییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە.
 
9.10.2022
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن.
 
 
10.10.2022
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسییەکان.
 
11.10.2022
وەزارەتی پەروەردە
 
12.10.2022
ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەنپێداویستیی تایبەت.
 
13.10.2022
وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێریی دارایی.
 
16.10.2022
وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن،  وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
 
17-18.10.2022 
خانەنشینی شارستانی.
 
19.10.2022
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و  وەزارەتی کارەبا.
 
20.10.2022
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و  وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
 
23.10.2022
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران.
 
24-25.10.2022
خانەنشینی پێشمەرگە.