رووداو دیجیتاڵ
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کەرکووک دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیسترا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە و دەڵێن: "درۆنێک لە گەڕەکی تسعین کەوتووەتە خوارەوە."
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو چووە ئەو شوێنەی تەنەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە و گوتی: "ئەو تەنە دەگوترێت درۆنە، لە گەڕەکی تسعین کەوتووە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەی کوژێنراوەتەوە."
قەحتان مەندەلاوی، بەرپرس لە بەرەی تورکمانی لەبارەی رووداوەکەوە بە رووداوی گوت: "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان درۆن بووە، دۆخی سیاسیی کەرکووک ئێستا هەستیارە بۆیە رێگە بە هیچ لایەنێک نادەین دۆخی ئەمنی تێکبدات، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت و زانیاریی زیاتر لە داهاتوو ئاشکرا دەکرێن."
هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک لە شوێنی رووداوەکەن لێکۆڵینەوە دەکەن و شایەتحاڵێک بە پەیامنێری رووداوی گوتووە: "هێزە ئەمنییەکان خۆیان ئەو درۆنەیان خستووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ لێدوانێکی فەرمی لەو بارەیەوە نییە، هەروەها ئێرە ناوچەیەکی قەرەباڵخە."
شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکەی کەرکووک: هێزە ئەمنییەکان پێیان گوتین درۆن بووە و خۆمان خستوومانەتە خوارەوە pic.twitter.com/c0ZQFrlfx1
— Rudaw (@Rudawkurdish) August 29, 2024
پەیامنێری رووداو دەڵێت: "زیان بە خانوویەکی گەڕەکەکە کەوتووە و وەکو دانیشتووانی گەڕەکەکە باسیان کرد، دەنگێکی گەورەی هەبووە."
بەرپرسێکی هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک قسەیان بۆ پەیامنێری رووداو کردووە و گوتوویەتی: "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوەی کەوتووەتە خوارەوە درۆن بووە."

شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی: "ئێمە لێرە خەریکی کارکردن بووین کە درۆنەکە کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە کرێکارێکی من بریندار بوو، بردمان بۆ نەخۆشخانە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ